"دڵم بە خانووەم خۆشبوو"

964 دەچێتە ماڵى ئەو کەسەى خانووەکەى لە گوندی گەڵاڵە بۆردوومانکرا

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

964 دەچێتە ماڵى ئەو هاوڵاتییەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە گوندى گەڵاڵە خانووەکەى بە فڕۆکەى جەنگى تورکیا خاپورکرا.

عەبدولقادر حاجى ساڵح، خاوەنى ئەو خانووەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە گوندى گەڵاڵە خانووەکەى خاپورکرا، بە 964ى وت،”لە سلێمانى دوکان و ماڵمان هەیە و هەفتانە جار جار دەچینەوە بۆ گوند و جار هەیە دوو تا سێ شەو دەمێنینەوە، بەڵام لە کاتى بۆردوومانەکە لەوێ نەبووین”.

دەشڵێت: بەیانى کە هەواڵەکەم زانى چووم و سەیرى خانووەکەم کرد، لەگەڵ زەوى تەختکرابوو.

ئەوەش دەڵێت، “دڵمان بەو خانووە خۆشبووە و دەچووین بۆ ئەوێ بێتاقەت نەدەبوین”.

خانووى هاوڵاتییەکى گوندى گەڵاڵە خاپوور کرا

خانووى هاوڵاتییەکى گوندى گەڵاڵە خاپوور کرا