حاسڵاتی ئەمڕۆ

دۆخی تەندروستی لە رەفح کارەساتە و ئێرانیش چوار کوردی لە سێدارە دا

+964

ژووری هەواڵ

مانگی سووری فەلەستینی رایگەیاند، دۆخی تەندروستی خەڵکی رەفح کارەساتە، رۆژانەش خراپتر دەبێت بە کەڵەکەبوونی سەدان هەزار پەنابەر.

لە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی یەکدەستی کارمەندەکانی ئەونروا لەگەڵ حەماس، ژاپۆن و نەمساش وەستاندنی هاوکارییەکانییان بۆ رێکخراوه‌كه‌ راگەیاند .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران 4 هاوڵاتی كوردی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ مۆساد و پلاندانان بۆ تێکدانی شوێنێکی بەرگری ئێران لە سێدارە دا، له‌ كاتێكدا ئه‌وان هه‌وڵیاندابوو به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن و له‌ سنووری توركیا ده‌ستگیركران و دیپۆرتكرابوونه‌وه‌.

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی رایگه‌یاند، ئێران رەتی دەکاتەوە پەیوەندی بە هێرشەکەی بنکەی سەربازی ئەمریکاوە هەبێت لە باکوری رۆژهەڵاتی ئوردن، کە بووە هۆی کوژرانی 3 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 30 سه‌رباز.

حیزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، هێرشیان کردە سەر ناوچەی پرانێتی ئیسرائیل، ئاژانسە هەواڵەکانی ئیسرائیلیش دەڵێن تەنیا دوو سەربازیان بە سووکی برینداربوون.

لە 115ەیەمین رۆژی جەنگی ئیسرائیل و حەماسدا، هێرش و بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی خانیونس بەردەوامە، بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەش لە چەندین ماڵ.