لە ناحییەی سێگردکان

قوتابخانەیەک بۆ گوندی سێکانی دروستدەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە قوتابخانەیەک بۆ گوندی سێکانی لە ناحییەی سێگردکان دروستبکرێت و قۆناغەکانی ئامادەیی تێدا بخوێندرێت.

گوندەکە 130 ماڵی تێدایە، دوو قوتابخانەی دیکەی هەیە و تا قۆناغی نۆیان تێدا دەخوێندرێت.

بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحییەی سێگردکان بە 964ـی راگەیاند، ئەو قوتابخانەیە بۆ قۆناغی ئامادەییە بۆ گوندەکە، چونکە دانیشتوانێکی زۆری هەیە و قوتابییەکان لە دوای تەواوکردنی قۆناغی بنەڕەتی دەبێت گوندەکە جێبهێڵن.

وتیشی، “ئێستا لە پارێزگای هەولێر قوتابخانەکە لە قۆناغی تەندەریندایە و هەرکات کۆمپانیایەک وەریگرت جێبەجێ دەکرێت”.

ناحییەی سێگردکان 10 گوندی هەیە، بە وتەی بەڕێوەبەری ناحییەکە هیچ کام لە گوندەکانی دیکە پێویستیان بە قوتابخانەی دیکە نییە بۆیان دروست بکرێت.

قوتابخانەکە لە لایەن سندووقی کۆمەڵایەتیی پەرەپێدان، کە سەر بە هەردوو وەزارەتەکانی پلاندانانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

لە یەک کاتدا بۆ سێگردکان سێ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن

لە یەک کاتدا بۆ سێگردکان سێ پڕۆژە جێبەجێدەکرێن