هەڵنەدێراوە
کەسێک لە شاخی هرورێ گیانی لەدەست دا
+964
هیڤی دێوالی- دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 28.1.2024 هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی هرورێ لە شاخ گیانی لەدەست دا، به‌ڵام ههڵنهدێراوه.
هاوڵاتییەکی گوندی هرورێ بە 964ـی وت، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، بە مەبەستی داربڕین بۆ سۆپای دار، چووبووه شاخەکە و ئێوارەوە نەگەڕایەوە، دوای ئەوەی بەدوایدا چووین، بینیمان لەسەر رێگه‌ی شاخەکە گیانی لەدەست داوە.
ئازاد هروری، موختاری گوندەکە بە 964ـی وت، “ئەو کەسە جەڵته لێی داوه، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە لە شاخ ههڵدێرابێت، بەڵام وانه‌بووه و تەرمەکەیمان هێنایە خوارەوە” .
مەسعود بۆتی، یاریدەدەری به‌ڕێوه‌به‌ری تەندروستیی ئامێدی بە 964ـی وت، تەرمی هاوڵاتییه‌کی تەمەن 52 ساڵیان هێناوه‌تە نەخۆشخانه‌ی رۆزانا لە ناحیەی کانی ماسێ، کە بە جەڵتە گیانی لە دەستداوه.
گوندی هرورێ سەر بە ناحیەی کانی ماسێیه، دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا