ڤۆڵتیەی بەرزدەکرێتەوە

کارەبای ناحیەی باوەنوور جێگیر دەبێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی ناجێگیری لە ڤۆڵتیەی کارەبای ناحیەی باوەنوور، بڕیارە وێستگەیەکی کارەبای مۆبایل لە ناحیەکە دابنرێت.

ڤۆڵتیەی کارەبای ناحیەکە لە وەرزی زستان نزیکەی 170 ڤۆڵتیەیە، لە وەرزی ھاویندا نزیکی 155 ڤۆڵتیەیە، ئەو وێستگەیە ڤۆڵتیەی کارەبا لە 220 جێگیر دەکات.

عەدنان عەلی، بەڕێوەبەری ناحیەی باوەنوور بە 964ـی وت، ڤۆڵتیەی کارەبای ناحیەی باوەنوور نزمە و جێگیر نییە بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا ئامێری فێنککردنەوە (سپلیت) کارپێناکات، وەزارەتی کارەبا رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دانانی وێستگەیەکی کارەبای مۆبایل و لەچەند مانگی داھاتوو دادەنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بینایەکیان ھەیە لە ناحیەکە ھەموو شتێکی تەواو کراوە پێش قەیرانی دارایی، بەڵام ئێستا ھێزێکی پێشمەرگەی تێدایە پاش چۆڵکردن و نۆژەنکردنەوەی بیناکە، وێستگەی کارەباکە دادەنرێت.

بە دانانی ئەو وێستگەی کارەبایە، کێشەی کەمیی ڤۆڵتیە لە ناحیەکە چارەسەر دەبێت و ھاوڵاتیان دەتوانن بەبێ گرفت ئامێرە کارەباییەکانیان کارپێبکەن، عەدنان عەلی وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی وێستگە نوێکەی کارەبای گەرمیان چارەسەر دەکرێت

کێشەی وێستگە نوێکەی کارەبای گەرمیان چارەسەر دەکرێت