هەر نەگەیشت بە 84 دۆلار
نرخى نەوت لە بەرزیدا جێگیرە
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ بەردەوامی کێشەکانی دەریای سوور و هێرشەکانی ئەمەریکا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، نرخى نەوت بەرزە و بۆ ئەمڕۆش لە بەرزیدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخى نەوت بەجێگیرى ماوەتەوە و هاوشێوەى دوێنێ، بە 83.55 دۆلارە.
نەوتی سووکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 78 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ ئەو ئاستە، گەورەترین زیادبوونی هەفتانەیە لە دوای هەفتەی کۆتایی هاتنی 13ی ئۆکتۆبەر دوای دەستپێکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
هاوکات بەردەوامى هێرشى حوسییەکان بۆسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و گۆڕینى رێرەوى کەشتییەکان، هۆکارى سەرەکى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە.