کرا بە پشوو
بەفر ئامێدى سپی کرد
964+
وریا فەتاح
بارینى بەفرێکى زۆر لە قەزاى ئامێدى، تیمەکانى راماڵینى بەفرى سەرقاڵى لابردن و پاککردنەوەى شەقام و رێگاکان کردووە، کۆلێژى پەروەردەى ئامێدیش کردوویەتى بە پشوو.
جەرجیس عیسا، رێپێدراوى هاتوچۆ لە قەزاى ئامێدى رایگەیاند: بەفرێکى زر باریوە، بەڵام تیمەکانى راماڵین ئیشى خۆیان کردووە و رێگاکانیان پاککردونەتەوە و هاتووچۆ ئاسایى بووەتەوە.
داواش دەکات شۆفێران بە ئاگاییەوە شۆفێرى بکەن بۆ ئەوەى بەدوربن لە هەر رووداوێکى هاتووچۆى نەخوازراو.
هەر بەهۆى بەفربارین و گیرانى بەشێک لە رێگاکان لە بەیانیدا، کۆلێژى پەروەردەى ئامێدى، ئەمڕۆى کرد بە پشوو.