50 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه
كانی ماسێ ژێر به‌فر كه‌وت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راگه‌یاندنی ناحیه‌ی كانی ماسێ بڵاویكرده‌وه، له سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری ناحیه‌كه به‌فر و بارانێكی زۆر باریوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابدروو 35 سانتیمه‌تر به‌فر و 15 ملیمه‌تر باران له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ باریوه، به‌مه‌ش رێژه‌ی باران گه‌یشته 907 ملیمه‌تر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی سه‌رزێری زیاتر له 50 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه و له باروخێ 40 سانتیمه‌تر، هه‌روه‌ها له گوندی مایێ 36 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
كانی ماسێ یه‌كێك له ناحیه‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئامێدییه له سنووری پارێزگای دهۆك.
دوو رۆژه شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته و به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یانده، شه‌پۆڵه‌كه زیاتر سنووره‌كانی دهۆك و ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌شی گرتووه‌ته‌وه.