کەش و هەوا

لە سەنتەرەکان بارانە و شاخەکانیش بەفر

964+

پەری ساڵح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ هەینی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەتایبەت لە باکوری هەرێم و لە دهۆکیش باران دەبارێت،  ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

کاریگەری ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەو درێژ دەبێتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت.

کەشناسی بۆ سبەی شەممە پێشبینی دەکات بە گشتی کەشەکە باراناوی بێت، بەشێکی زۆر لە شاخەکانیش بە بەفر سپی پۆش بێت بەڵام لە شەودا لاواز دەبێتەوە شەپۆلەکە.

پلەکانی گەرما بۆ 24 کاتژمێری داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی :11 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى