964+
هۆکار چی بووە؟
لە سلێمانی برایەک برایەکی خۆی کوشت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئاشتی نزیک گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی برایەک برایەکی خۆی کوشت.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 51 ساڵ بووە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
بە پێی زانیارییەکانی 964، ئەو دوو برایە کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە و کوژراو چووە بۆ ماڵی براکەی لەو گەڕەکە، بەڵام براکەی تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.
بەپێی قسەی شایەتحاڵەکانی نزیک لە رووداوەکە، “کوژراوەکە شۆفێری تاکسییە و براکەشی کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ بووە”.