بۆ گوندى به‌ڵخه‌ بووه‌تە یادگاری‌

“تلی وەرزێر” ئه‌و به‌رده‌ى له‌جیاتى كاتژمێر به‌كارهاتووه‌

964+

فەرهاد حەسەن

له‌ گوندى به‌ڵخه‌ى سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به‌ردێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌لاى خه‌ڵكه‌كه‌ى بووه‌ته‌ یادگارییه‌كى دێرێن، چونكه‌ ده‌ڵێن “پێشتر له‌ جیاتى كاتژمێر به‌كارهاتوووه‌”.

به‌رده‌كه‌ ناوى “تلى وه‌رزێر”ـه‌، كه‌وتووه‌ته‌ دامێنی شاخى مه‌ڕۆگه‌ له‌ دوایین قۆپییه‌كانى قه‌ره‌داغ و نزیك شاخى زه‌رده‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شاخانه‌ى سنوورى قه‌ره‌داغ كه‌ به ‌ئاسانى خۆرى لێ ئاوا نابێت.

رێباز حه‌سه‌ن، خه‌ڵكى گوندى به‌ڵخه‌ به‌ 964ـى وت، یاده‌وه‌رى گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رده‌ بۆ سه‌رده‌مانێكی زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات وه‌ك كاتژمێر بۆ دیاریكردنى كاتى كاركردنى جوتیار و كرێكاره‌كان و كاتى كۆتایی كاركردنیان به‌كارهاتووه‌، بۆیه‌ به‌ناوى “تلى وه‌رزێر” ناونراوه‌.

وتیشی “به‌رده‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و له‌زۆربه‌ى شوێنه‌كانه‌وه‌ دیاره‌ هه‌ركاتێك سێبه‌ر گه‌یشتبێته‌ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ كرێكار و جوتیاره‌كان ده‌ستیان له ‌كاركردن هه‌ڵگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه‌ به‌ته‌نیا له‌لایه‌ن گونده‌كه‌یانه‌ ئه‌و به‌رده‌ وه‌ك كاتژمێر به‌كارنه‌هاتووه‌، به‌ڵكو به‌هۆى گه‌وره‌یی به‌رده‌كه‌وه‌ گونده‌كانى چوارده‌وه‌رى به‌ڵخه‌ش سوودیان لێوه‌رگرتووه‌.

به‌قسه‌ى رێباز ئێستا گونده‌كه‌ به‌هۆى بوونى كاتژمێر پێویستیان به‌و به‌رده‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام وه‌ك یادگارییه‌كى له‌بیرنه‌كراو ماوه‌ته‌وه‌.

“تلی وەرزێر” ئه‌و به‌رده‌ى له‌جیاتى كاتژمێر به‌كارهاتووه‌

گوندى به‌ڵخه‌ى قه‌ره‌داغ یه‌كه‌م رۆژى پاییزى كرده...

گوندى به‌ڵخه‌ى قه‌ره‌داغ یه‌كه‌م رۆژى پاییزى كرده‌ به‌هار