داواکارییان هەیە

تیمی غەواسی خۆبەخشانی گوندی گۆپتەپە راگەیەندرا

964+

عەزیز گۆپتەپەیی

تیمی غەواسی خۆبەخشانی گوندی گۆپتەپە راگەیەندرا کە زیاتر لە 11 کەس ئەندامن لەو تیمەدا سەرجەمیان خۆبەخشانە کاردەکەن.

تیمەکە، کاری پارێزگاری کردن لەو گەشتیارانە دەکەن کە روودەکەنە سنورەکەیان، تەواوی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی چەمچەماڵیش هاوکاری کردنی تیمەکایەن
دوپاتکردەوە.

گەنجە خۆبەخشەکان داوایەکیان ئاڕاستەی ئەو گەشتیارانە کرد کە روودەکەنە سنورەکەیان بەوریایەوە مامەڵە لەگەڵ سروشتی ناوچەکەیان بکەن بەوپێیەی ساڵانە چەندین کەس تووشی رووداوی خنکان دەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی