لە دوێنێ شەوەوە دیارنەمابوو
گەنجە ونبووەکەی رانیە دۆزرایەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو گەنجەی لە شاری رانییە لە دوێنێ شەوەوە دیارنەمابوو دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت، لە سنووری ناحیەی ژاراوە دۆزراوەتەوە.
چوار بەڕێوەبەرایەتیی راپەڕین بەدوای دۆزینەوەی هەڤاڵ یوسفی تەمەن 25 ساڵدا دەگەڕان، کە دوێنێ شەو چووەتە شاخی کێوەڕەش و نەگەڕابووەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست 964کەوتووە، ئەو کوڕە باری دەروونیی ناجێگیر بووە.
کاوە خزر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە گەڕانەکانیان بەردەوام بوون و لە سنووری ناحیەی ژاراوە بە سەلامەتی دۆزیویانەتەوە.
دەشڵێت، “دوێنێ شەو کە هەڤاڵ رۆیشتووە دایکی تا بناری شاخەکەش لەگەڵیدا بووە، بەڵام لەوێوە لێی ونبووە”.