لە گۆڕی بە کۆمەڵدا بوون

لە چوار گوندی شنگال 41 رووفات بەخاکدەسپێردرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، رووفاتی 41 کەس لە کوردانی ئێزدی لە چواری گوندی سنووری شنگال بەخاکدەسپێردرێن و سێ رۆژ پرسەیان بۆ دادەنرێت.

رووفاتەکان دەدرێنەوە بە کەسوکاریان، کە 20 رووفاتیان خەڵکی گوندی کۆجۆن، 16 رووفات خەڵکی گوندی حەردانن، 3 رووفات خەڵکی گوندی قنێ و 2 رووفاتیش خەڵکی کۆمەڵگەی خانەسۆرن.

نۆ ساڵ بە سەر رۆژە رەشەکەی شنگالدا تێپەڕی

نۆ ساڵ بە سەر رۆژە رەشەکەی شنگالدا تێپەڕی

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزیدی لە دەستی داعش لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە دەڵێت، رووفاتەکان دەبرێنە مۆنومێنتی شەهیدانی کوردانی ئێزدی، دوای تەواوکردنی رێوڕەسمە ئاینییەکان لە گۆڕستانی چوار گوند بەخاکدەسپێردرێن و رۆژانی 24 – 25 و 26 پرسەیان بۆ دادەنرێت.

ساڵی 2014 چەکدارانی رێکخراوی داعش لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شنگال زیاتر لە شەش هەزار کەسی رفاند و زیاتر لە دوو هەزار ئێزدی بێسەروشوێن بوون، تاوەکو ئێستا 92 گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی دۆزراونەتەوە، لەو ژمارەیە 55 یان هەڵدراونەتەوە و 242 رووفاتیان تێدا بووە.

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگ...

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگال