سەرقاڵی تیمەکان بۆ پاککردنەوەی رێاگای نێوان دەربەندیخان - زەڕایەن.وێنە.قایمقامیەتی دەربەندیخان
مەترسی لەسەرە
قایمقامیەتی دەربەندیخان: رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن بەکار مەهێنن
964+
توانا نەقی
لە درەنگانی شەوی رابردووەوە نەفتا لە تانکەرێکی سووتەمەنی رژاوە لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن و گرفت و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.
کەمێک پێش ئێستا قایمقامیەتی دەربەندیخان بلاویکردەوە، سەرجەم تیمە خزمەتگوزارییەکان لە هەوڵی کردنەوە و پاککردنەوەی رێگاکەدان.
سلێمان محەمەد قایمامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، داوا لە شۆفێران دەکەین کە لە ئێستایا بەمەبەستی هاتوچۆکردن رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن بەکارنەهێنن.
وتیشی، لە بەرئەوەی مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی سووتەمەنی هەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی شۆفێران و درووستبوونی کارەساتی نەخوازراو داوا دەکەین تا دەتوانن رێگاکە بەکار نەهێنن.
هاتوچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: تکایە لە ئێستادا رێگا بەدیلەکانی تر بەکار بهێنن وەک رێگاکانی ناوتاق و قەرەداغ و رێگای نەوتێ.
رۆژانە ئەو رێگایە چەندین تانکەری سووتەمەنی پیایدا تێپەڕ دەبێت و هەندێک جار بەهۆ وەرگەڕان یان رژانی سووتەمەنییەوە بۆ چەندین کاتژمێر رێگاکە دەدەخرێت.