کەریم بنزێما. فۆتۆ: تۆڕی X
چارەسەر چییە؟
كه‌ریم تووڕه‌یه و راهێنه‌ره‌كه‌شی وه‌ریناگرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌ریم بنزێما له ئیتیحاد تووڕه‌یه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وروپا، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت شوێنی كه‌ریم له تیپه‌كه‌دا نه‌ماوه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یانه‌ی ئیتیحاد تووڕه بووه و ده‌یه‌وێت جێی بهێڵێت، كه‌ریم بنزێما بووه‌ته ئامانجی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپا، یه‌كێك له‌وانه یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسییه، كه پێشتر بنزێما له‌وێدا یاریی كردووه.
یانه‌ی لیۆن هه‌وڵ ده‌دات بنزێما رازی بكات بگه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا، به‌ڵام كه‌ریم زه‌حمه‌ته بتوانێت خۆی له یانه سعودییه رزگار بكات، چونكه گرێبه‌ستی دوو وه‌رزی كردووه، هه‌رچه‌نده گایاردۆی راهێنه‌ری ئیتیحاد رایگه‌یاندووه، شوێنی كه‌ریم له تیپه‌كه نه‌ماوه و پێویستی پێی نییه.
كه‌ریم ئێستا به ته‌نیا مه‌شق ده‌كات و په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه، كه له دوبه‌ی كه‌مپی مه‌شقیان كردووه.
به‌رپرسانی یانه سعودییه‌كه ده‌یانه‌وێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن و كه‌ریم بگه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ ده‌ڵێت، گرووپی ئیگل كه خاوه‌نی یانه‌ی لیۆنن، په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ سعودییه‌كان هه‌یه و یانه‌ی لیۆن ده‌یه‌وێت سوود له‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ربگرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌ی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن، یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت ئه‌م زستانه كه‌ریم بباته ریزه‌كانییه‌وه.