ژینگه‌ى هه‌ولێر چاوێكی له‌سه‌ریانه
خه‌ریكه تۆز و خۆڵى كه‌ساره‌كانى رێگاى مه‌خمور نامێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى كارگه‌ى كه‌ساره‌كانى سه‌ر رێگاى مه‌خمور دوور له رێنماییه‌كان تۆز و خۆڵێكی زۆریان بڵاوده‌كرده‌وه، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سكاڵایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر كرا.
سكاڵاكان گه‌یشتنه فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر و ئه‌وانیش له رێگه‌ى لیژنەیه‌كه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ كارى ئه‌م كارگانه كرد.
دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر به 964ـى وت، پێشتر به‌دواداچوونیان بۆ كارى ئه‌م كارگانه كردووه و رێنمایی پێویستیان پێدراوه.
وتیشی “دوێنێ كه سه‌ردانمان كردنه‌وه ده‌ركه‌وت كه زیاتر له 90%ـى پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان بوونه و كه‌مترین رێژه‌ى تۆز و خۆڵ و بڵاوده‌كه‌نه‌وه”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر، پێشتر ژماره‌ى ئه‌و كارگانه له‌سه‌ر رێگاى مه‌خمور 50 كارگه ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ نزیكه‌ى 25 كارگه كه‌مبووته‌وه.