حاسڵاتی ئێوارە
ئیسرائیل شەڕ راناگرێت و ئێرانیش تێوەگلاوە
964+
ژووری هەواڵ
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی خانیونسیان كرد و نزیكه‌ی 60 كوژرا و 100 بریندار هه‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت، بۆرودمانی ناوچه‌كانی سنووری لوبنان راناگرن، ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حزبوڵاش ته‌قه رابگرێت، ئێمه رایناگرین.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی ئێستا له ئه‌ڵمانیان، ده‌توانن تا 26ی نیسانی داهاتوو له‌وێدا بمێننه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات داوای مافی نیشته‌جێبوون بکەن.
ناته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، مه‌رجه‌كانی حه‌ماسی بۆ گوڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان ره‌تكرده‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌سوكاری بارمته‌كانی ئیسرائیل لای حه‌ماس، هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانی ئیسرائیل و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان په‌كخست.
ئه‌وان داوای رۆڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئێكسیۆسی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بكرێت، رێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس بێنێته‌ئاراوه.
فه‌رمانده‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا به ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتت پرێسی راگه‌یاند، ئێران به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له هێرشه‌كانی حوسییه‌كان له ده‌ریای سوور به‌شداره.