بارهەڵگرێکی لەسەر رێگای دهۆک کۆنترۆڵی لەدەستدا. وێنە :964
شۆفێری بارهەڵگرێک بە سەختی بریندارە
رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە رێگای نێوان دهۆک – زاخۆ روویدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا لە رێگای سەرەکی دهۆک – زاخۆ رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەست داوە و خۆی بە قەراغی شەقامەکەداوە وزیانی زۆر بەرکەوتووە.
بارهەڵگرەکە ئاراستەی بەرە و پاریزگای دهۆک بووە و لە پڕێکدا شۆفیرەکەی کۆنترۆڵی لەدەست داوە و بەسەر رەسیفی جاددەکە کەوتووە و زیانی زۆر بەر رەسیف و ستوونی کارەبا و هەروەها بارهەڵگرەکە خۆی کەوتووە.
شاهید حاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، بارهەڵگرەکە بە ئاراستەی ناو دهۆک رۆیشتووە، ئەو رووداوە دروستبووە شۆفێرەکیمان لە بەرهەڵگرەکە دەرهێنا و برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
موقەدم بەدرخان کۆچەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سێمێل بە 964ـی وت، کەمیک پێش ئیستا لە نزیک یاریگای سیمێل بارهەڵگرێک خۆی بە رسیفی جادەکەدا کیشاوە، زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێل و جادەکە و تەنانەت برینی شۆفێرەکەش کە لە سەریدایە سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی