بۆ ماوەی سێ ساڵ

گرێبەستی گوێدرێژەکانی ئاکرێ و خاوەنەکانیان نوێکرانەوە

گوندنشینانی پشدەر لەجیاتی گوێدرێژ ماتۆڕسکیل بەکاردەه...

گوندنشینانی پشدەر لەجیاتی گوێدرێژ ماتۆڕسکیل بەکاردەهێنن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە قەزای ئاکرێ دوو گەڕەک هەن بە ناوی گەڕەکەکانی “چۆستە و گۆڕاڤا” کە گەڕەکی شوێنەواریی ئاکرێن و هیچ ئۆتۆمبێلێک پێی ناگات، بۆیە ئێستا بە گوێدرێژ زبڵ و خاشاکی ئەم گەڕەکانە کۆدەکرێنەوە.

لە شارەوانی ئاکرێ و بە گرێبەست لەگەل کۆمپانیای MRF چوار گوێدرێژ لەگەڵ خاوەنەکانیان موچەیان پێدەدرێت.

مەسعود حاجی دلێر بەڕێوبەری کۆمپانیای MRFـی ژینگە پارێزی لە ئاکرێ بە 964ـی وت، لە قەزای ئاکرێ چوار گوێدرێژ لەگەڵ خاوەنەکانیان گرێبەستن لای ئێمە کاردەکەن و ئێستا گرێبەستی خۆیان نوێکردەوە بۆ کارکردن لە هەردوو گەڕەکی کۆنی ئاکرێ “چۆستە و گۆڕاڤا”.

وتیشی، گرێبەستی گوێدرێژەکان و خاوەنەکانیان ئێستا بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێکرایەوە و تا سێ ساڵی دیکە لەگەڵ کۆمپانیاکەمان کاردەکەن و زبڵ و خاشاکی هەردوو گەڕەکەکە کۆدەکەنەوە و موچەی گوێدرێژ و خاوەنەکەیان بۆ هەر یەکێکیان 350 هەزار دینارە، کەواتە بۆ هەردووکیان دەکاتە 700هەزار دینار.

بڵند رەزا زوبێر، سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ بە 964ـی وت، ئێستا لە قەزای ئاکرێ 160 کریکاری ژینگەپارێزی سەر بە کۆمپانیای ژینگەپارێزی MRF کاردەکەن و بە گشتی لە هەرسێ قەزای ئاکرێ و بەردەرەش و شێخان نزیکەی 750 کرێکارن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی