پاش کەمێکی دیکە
دژە تیرۆری کوردستان: دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر دەبیسترێت
964+
فەهمی نەبی
دژە تیرۆری کوردستان هاوڵاتیانی هەولێر ئاگادار دەکاتەوە، دوای کەمێکی دیکە دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت، بەڵام ئەو دەنگە تەنیا راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانانە.
ئاگاداریەکەی دژە تیرۆری کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 10:05 بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی هاوپەیمانان راهێنانیان هەیە و ئەو دەنگەی دەبیسترێت هیچ مەترسیەکی نییە و تەنیا راهێنانە.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشە درۆنیەکانی گروپە چەکدارەکان بەردەوام لەگەڵ بیستنی هەر دەنگێک هاوڵاتیان رووبەڕووی دڵەراوکێ دەبوون.