لە بواری جێبەجێ کردندایە

شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە بۆ پەرستگای لالش دروست دەکرێت

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

بۆ یەکەم جار لە پەرستگای لالش گۆڕەپانی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە لە جۆری هێلیکۆپتەر دروست دەکریت و دەست بە کارەکانی کراوە.

پەرستگای لالش دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان و لە رووی ئیداریەوە لەلایەن پارێزگای نەینەوا بەرێوەدەبرێت

خالد نەرمۆ، سەرپەرشتیاری یەکەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی لالش و سەرۆکی شارەوانی شێخان بە 964ـی وت، بە گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار دەست بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک کراوە لە پەرستگای لالش کە بریتین لە دروست کردنی رێگای پیادە و هەروەها رێڕەوی هاتن و چوون بۆ ئۆتۆمبێل و دیواری پالپشتیش لەخۆ دەگرێت و هەمووی بە بەردی سروشتی دروست دەکرێت.

وتیشی، هەروەها دوو گۆڕەپانی نیشتنەوە و فڕینی هێلیکۆپتەر دروست دەکریت بۆ ئەو کەسانەی بە فرۆکە سەرەدانی لالش دەکەن.

بودجەی پرۆژەکە لەلایەن پارێزگای نەینەواوە دابینکراوە و بە سەرپەرشتی چڤاتی رۆحانی ئێزیدیەکان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا 30% کارەکانی تەواو بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی