دیمەنی چەند نەخۆشێکی گورچیله له سنوورى راپه‌ڕین ... وێنه: سۆشیاڵ میدیا
رۆژانه زیاتر له 18 كه‌س
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ی هاوڵاتیان له زیادبوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت له زیاد بووندایه، رۆژانه‌ش لانیكه‌م 18 كه‌س گورچیله‌كانى ده‌شورێته‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى رانیه بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ى ساڵى 2023 دا شه‌ش هه‌زار و 718 هاوڵاتى كارى ششتنه‌وه‌وى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات كه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت له زیادبوونه به‌جۆرێك له یه‌كه‌مین مانگى ساڵى رابردوو ژماره‌یان 526 كه‌س بووه به‌ڵام له كۆتایی مانگى ئه‌و ساڵه‌دا كه كانوونى یه‌كه‌مى 2023 یه ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه بۆ 615 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
مانگى شوبات 482 ششتنه‌وه‌ى گورچیله ئه‌نجام دراوه‌و مانگى ئایار 532 و نیسان 527، حوزه‌یران 541، ته‌مموز 582، ئاب 584، ئه‌یلول 555، تشرینی یه‌كه‌م 593 و مانگى تشرینی دووه‌میش 613 ششتنه‌وه ئه‌نجام دراوه.