لە گردەگۆزینە

ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر ھاوڵاتیەکی شێلا و گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە شارەدێی گردەگۆزینەوە ھاوڵاتیەکی شێلاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ى وت،”ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکە لە جۆری مان بووە، بەئاراستەی جەلەولا رۆیشتوە، لەناو شارەدەێی گردەگۆزینە کاتێک ویستویەتی پێچ بکاتەوە ھاوڵاتیەکی شێلاوە”

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتیەکە تەمەنی 87 ساڵە و دەستبەجێ لەشوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە و لەلایەن تیمەکانی ھاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە، سامان عەلی وای وت.

پێداچونەوە: توانا نەقی