هێرشەکەی ئێران

پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری هه‌ولێر گیانی له‌ ده‌ست دا

964+

ژووری هه‌واڵ

به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی سه‌ر شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌، پێشڕه‌و دزه‌یی سه‌رمایه‌داری ناوداری هه‌ولێر و خاوه‌ن پرۆژه‌ی ئیمپایه‌ر، ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته‌به‌ر هێرشه‌كه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ تۆڕی ئێكس پۆستی كردووه‌ و ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، پێشڕه‌و دزه‌یی و چوار له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

پێشڕه‌و دزه‌یی، برای سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر دكتۆر عه‌بدوڵا مه‌جیده‌ و خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی فالكۆن و پرۆژه‌ی ئیمپایه‌ره‌ له‌ هه‌ولێر.

ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌ هێرشه‌كانی هه‌ولێر ...

ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌ هێرشه‌كانی هه‌ولێر راگه‌یاند