کارگەیەک سووتاوە
ئاگره‌كه‌ی گوندی دێڕه‌مه‌زان له عه‌ربه‌ت هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاگرێكی گه‌وره له كارگه‌یه‌كی رۆن له گوندی دێڕه‌مه‌زانی سه‌ر به ناحیەی عه‌ربه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكن، به‌ڵام هێشتا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له عه‌ربه‌ت و سلێمانییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه له كارگه‌یه‌كی رۆن كه‌وتووه‌ته‌وه.