حاسڵاتی ئێوارەی رووداوەکانی غەزە و ناوچەکە

حوسییەکان کەشتیەکیان کردە ئامانج و حەماسیش هێرشەکانی زیاتر دەکات

964+

ژووری هەواڵ

سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەن بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند: حوسییەکانی یەمەن کەشتییەکیان لە دەریای سوور کردە ئامانج کە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆیشت کەشتییەکە رەتی کردبوەیەوە بوەستێت بۆیە کراوەتە ئامانج, كه‌شتیه‌كه‌ 150 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی یەمەن دوور بووە

حەماس دەلێت: گەنجانی شۆڕشگێڕی خۆمان لە سەرتاسەری کەرتی رۆژئاوا و قودس ئاگادار دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین هێرشەکانیان زیاتر بکەن بۆ ئەوەی سوپای ئیسرائیل تێکبشکێن

رۆژنامەی هارتزی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە: سوپای ئیسرائیل یەکەی دوڤدەڤانی لە کەرتی غەزەوە گواستەوە بۆ کەناری ڕۆژئاوا چونکە رووداوەکان لەوێ پەرەدەستێنێت

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم بڵاوی کردەوە: سوپای ئیسرائیل فیرقەی 36ـی لە غەزە کشاندەوە، فیرقەی36 لیواکانی گۆلانی، 6 و 7 و 188 و فەیلەقی ئەندازیاری لەخۆدەگرێت.

گەنجێکی فەلەستینی لە شاری رەعنانا لە باکووری تەلئەبیب
بە چەقۆ ژنێک دەکوژێت و بە ئۆتۆمبێل 18 کەس دەشێلێت و برینداریان دەکات