33 رۆژ بوو راگیرابوو

سەردانیکردنی زیندانیکراوان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دەستپێدەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دوای 33 رۆژ راگرتنی سەردانی بۆ چاکسازیی گەورانی هەولێر، سبەینێ دووشەممە 15.1.2024 سەردانیکردن دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی 12.12.2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازییەکانی هەرێم بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزییەوە سەردانکردنی راگیراوان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر راگیرا.

ئیحسان عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە سبەینێوە چاکسازیی گەورانی هەولێر کراوەیە بۆ سەردانیکردنی راگیراوان.

وتیشی، “پەتاکە لەناو چاکسازییەکە نەماوە و کۆتایی هاتووە و لەبەرئەوەش بڕیاری دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی زیندانیان دراوە”.

بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم، هەر کەسێک بۆی هەیە لە هەفتەیەکدا یەک جار سەردانی زیندانیکراوەکەی بکات و کاتژمێر کاتی هەیە بۆ مانەوە لەگەڵیدا.

لە هەرێمی کوردستان سێ چاکسازیی گەوران لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەن؛ هاوکات سێ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە هەر سێ شارەکەدا هەن و زیاتر لە حەوت هەزار هاوڵاتی تێیاندا راگیراون.

بێ بەرامبەر نەشتەرگەری دڵ بۆ راگیراوانی چاکسازییەکان ...

بێ بەرامبەر نەشتەرگەری دڵ بۆ راگیراوانی چاکسازییەکان دەکرێت