9004 یەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: یەکەکان بەسەر کەسانی شایستەدا دابەش دەکەین

964+

پێشەوا محەمەد

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە یەکەی کەمدەرامەتان کە وەزارەتەکەی دروستیان دەکات بەسەر کەسانی شایستەدا دابەش بکرێن.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 14.1.2024 رایگەیاندووە، یەکەکان بە پێی یاسای نیشتەجێبوون بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێن کە شایستەن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە بۆ خێزانە کەمدەرامەت و کرێنشینەکان بڵاوکردەوە، دوای دوو جار درێژکردنەوەی کاتەکەی، بە پێی قسەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بێت کۆتایی ئەم مانگە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کۆتایی دێت.

یەکەکان نۆ هەزار و چوار دانەن و کاریان تێدا کراوە و هەیانە 13% و هەیانە 95%ـی کارەکانیان تەواو کراوە.

بۆ تەواوکردنیان پێویستیان بە نزیکەی 300 ملیار دینارە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە وەریگرتووە، هێشتا ئەو پارەیە دابین نەکراوە بۆ تەواوکردنی یەکەکان.

هەر بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، زیاتر لە 65 هەزار خێزان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە، بەڵام نزیکەی 24 هەزار خێزان بە راستی پڕیان کردووەتەوە و کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکە بە هەڵە پڕیان کردووەتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی ف...

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ هاوڵاتیان: بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم پارە مەدەن بە کەس