جامی ئاسیا 2023
کاتەکان زوون
ئه‌مڕۆ سێ یاری له جامی ئاسیا به‌ڕێوه‌ده‌چن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به یاریی قه‌ته‌ڕ و لوبنان، پاڵه‌وانیه‌تیی جامی ئاسیای 2023 ده‌ستیپێكرد و قه‌ته‌ڕ به 1-0 گۆڵ بردییه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سێ یاریی له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ ئوستڕالیا به‌رامبه‌ر هیند یاریی ده‌كات.
ئوستڕالیا یه‌كێكه له تیپه به‌ربژێره‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
دواتر كاتژمێر 05:30 یاریی نێوان چین و تاجیكستان له یاریگه‌ی عه‌بدوڵا بن خه‌لیفه دێته ئه‌نجامدان.
دوایاریی ئه‌مڕۆش له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان و سوریا له كاتژمێر 08:30 ده‌ستپێده‌كات.