روو لە هەڵکشانە
هێرش بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن نرخی نەوتی بەرزکردەوە
964+
فەهمی نەبی
ئەم بەربەیانە جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبۆرسەی جیهانی هەڵکشا و بەڕێژەی %1.77 بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 72 سەنت بووە، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە لەکاتی داخستن، نرخی هەر بەرمیلێکی بە 77 دۆلار و 41 سەنت بووە.
هۆکاری لەپڕ هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ ئەو هێرشە دەگەڕێتەوە کە ئەمشەو ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن ئەنجامیاندا، ئەمەش لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی ماوەیەکە حوسییەکان لە یەمەن بەرامبەر کەشتیەکان لە دەریای سوور ئەنجامی دەدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە نەوتی سوکی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەڕێژەی %1.45 تۆمارکردووە، هەر بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 43 سەنتە.