هەڵمەتێکی چڕ دەستیپێکردووە

ئەگەر تاسەی کۆڵانەکان هەراسانی کردووی پەیوەندی بەشارەوانی هەولێر بکە

964+

فەهمی نەبی

شاروانی هەولێر لەچەند کۆڵانێکی گەڕەکی شێخ ئەحمەد – گوڵانی هەولێر هەڵمەتی لابردنی ئەو تاسانەیان ئەنجامداوە کە ماڵ یان دوکانەکان دایانناوە، لەگەڵ ئەوەدا ژمارە تەلەفونێکیان بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی سکاڵایان لە هەبوونی تاسەی لاکۆڵانەکان هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاروانی هەولێر ئەو هەڵمەتەی دەستپێکردووەو دەڵێن هەڵمەتەکە زیاتر و فراوانتر دەبێت.

کارزان هادی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، “هەڵمەتی لابردنی تاسەی لاکۆڵانەکان هەر شەش شارەوانیەکەی هەولێر دەگرێتەوە و ئەو تاسەیەی بەبێ مۆڵەتی هاتوچۆ دانرابێت لادەدرێت”.

بەوتەی کارزان هادی، ئەو ماڵ و شوێنەی دەیەوێت تاسە دابنێت با سەردانی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بکات، ئەگەر ئەوان مۆڵەتیان پێدان ئەو کات ئاساییە و رێگەپیدراوە.

شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، هەبوونی ئەو هەموو تاسەیە بووەتە هۆکاری بێزاری شۆفێران، لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات ئەگەر سکاڵایان لەسەر تاسەی لاکۆڵانێک هەیە پەیوەندی بە ژمارەی (07514146642) بکەن، بۆ ئەوەی لیژنەیەک زوو بگەنە شوێنەکە و تاسەکە لابدەن.

بۆ لابردنی تاسەی لاکۆڵانەکان شارەوانی چاوەڕێی تەلەفون...

بۆ لابردنی تاسەی لاکۆڵانەکان شارەوانی چاوەڕێی تەلەفونی هاوڵاتیانە