دوو فیشەکی بەرکەوتووە

کەسێک بریندار کرا

+964

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ نزیک سەوزە و میوەفرۆشەکان کەسێک بە فیشەک بریندار کرا

ئەو کەسەی بریندارکراوە، خەڵکی چەمچەماڵە و دوو فیشەک بەر سکی کەوتووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشرەو چارەسەر وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی،” رووداوەکە  لە ناو بازار بووە و تەقەکەر و کەسی بریندار خزمی یەکترن، بەڵام دیار نییە هۆکاری کێشەکە چییە و کەسی تەقەکەر هەڵاتووە”.

964 چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسانی تەندروستیی چەمچەماڵ کرد بۆ سۆراغی باری تەندروستی بریندارەکە، بەڵام پەیوەندییەکەیان بەردەست نەبوون.

"دزە"ـەکەی چەمچەماڵ دەستگیر کرا