شاری هەولێر
مامۆستایانى زانکۆ و ئەکادیمی
مێژووی هه‌ولێر “له چاخی به‌ردینه‌وه تا ئه‌مڕۆ” ده‌نووسرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیار مێژووى شاری هەولێر لە سەردەمى چاخى بەردینه‌وه تا ئەمڕۆ، لە کتێبێک‌دا بنووسرێتەوە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دەستەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ و ئەکادیمییه‌کانى شارى هەولێر کۆبووه‌ته‌وه و پاڵپشتیی پارێزگای بۆ پرۆژه‌ی نووسینی كتێبێك ده‌ربڕیوه، كه مێژووی شاری هه‌ولێر له چاخی به‌ردینه‌وه تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ كۆده‌كاته‌وه و ده‌نووسێته‌وه.
به قسه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، كتێبه‌كه تەواوى پەرەسەندنە مێژووییەکان، رووداوەکان و گۆڕانکاریەکانى هه‌ولێری تێدا دەنووسرێتەوە.
بە پێى سەرچاوە مێژووییەکان، هەولێر کۆنترین شارە لە جیهان کە تا ئێستا ژیانى تێدا بەردەوامە.
“گەلێک زانیاری هەن سەبارەت بە مێژووى شارى هەولێر تائێستا نەزانراوە، چاوەڕوانى ئێمە ئەوەیە کتێبەكه ببێتە سەرچاوەیەکى مێژووىی و زانستیى گرنگ و پڕ زانیارى لە بارەى مێژووى دێرینى هه‌ولێر و خزمەتێکى زۆرى گەلەکەمان و شارى هەولێر بکات” ئومێد خۆشناو وای وت.
هه‌ولێر شارێکی دێرینی باشووری کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای هەولێر ساڵی 2009، ژمارەی دانیشتووانی یه‌ك ملیۆن و 713464 كەسە.
هەولێر لە 10 قه‌زا و 37 ناحیه پێک دێت و زیاتر له 410 گەڕەکی هەیە و له سه‌نته‌ری شاری هەولێریشدا 80 گەڕەک هەیە، زۆرینه‌ی دانیشتوانی شارەکە کوردن، جگە لە کەمینەکانی دیکەی وەک تورکمان، ئەرمەنی، ئاشووری و عه‌ره‌ب.