فرۆشتنیان راگرتووە

بەشێک لە بانکەکانی عێراق دۆلاریان تێدا نەماوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەشێک لەو بانکانەی لە عێراق رێگەپێدراوی بانکی ناوەندین بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار دۆلاریان تێدا نەماوە و فرۆشتنی دۆلاریان تێدا راگیراوە.

دەنگۆیەک هەبوو باسی لە وەستانی دۆلاری 132 هەزار دیناری دەکرد، بەڵام پێشتر 964 سۆراغی ئەو پرسەی کرد و دەرکەوت ئەو دەنگۆیە راست نییە و هیچ بڕیارێکی بانکی ناوەندی لەوبارەیەوە نییە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، ئەو بانکانە دۆلاریان نەماوە و فرۆشتنیان راگرتووە تا دۆلاریان بۆ دەچێتەوە.

وتیشی، “راگرتنەکە کاتییە و رەنگە چەند رۆژێک بخایەنێت و دووبارە دوای وەرگرتنەوەی دۆلار بانەکەکان دەست بە فرۆشتنەوەی دۆلاری 132 هەزار دیناری بکەنەوە”.

پێشتر بانکی ناوەندی رێگەی بە زیاتر لە پێنج بانک دابوو بە پێی رێنماییەکانی بانکی ناوەندی دۆلار بە هەمان نرخی بانکی ناوەندی بفرۆشن، کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینار وەردەگرن.

مانگی داهاتوو بانکی ناوەندی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکی کۆ...

مانگی داهاتوو بانکی ناوەندی لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکی کۆدەبێتەوە