بەفر و باران دەبارێت
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ ئاسمان نیمەچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش باران و بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، لە سنوری پارێزگای دهۆک و لە ئامێدی و بامەڕنی باران دەبارێت، لە سنوری پارێزگای هەولێر لە سۆران و چۆمان دەبارێت و لە سلێمانێش نمە باران دەبارێت.
دەشڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کە لە سەرووى 200م زیاترە ئەگەرى کەمێک بەفر بارین هەیە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 9.1.2023
خێراى با / لەسەرخۆ –مامناوەند(5 – 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 9) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى