حیکمەت هیندی وادەڵێت
“دوای 15 ساڵ هەستم دەکرد یەکەم رۆژی بەرنامەی بەرنامەیە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەکتەر و شێوەکاری ناسراوی کورد حیکمەت هیندی، دوای 15 ساڵ باس لە هەستی خۆی دەکات لە گەڕانەوەی بەرنامەی بەرنامە و دەشڵێت پلانی بەردەوامی نییە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 حیکمەت هیندی وتی، “دوای 15 ساڵ و بەرهەمهێنانەوەی بەرنامەی بەرنامە، هەموومان گەنج بوو بووینەوە، سەرەڕای ئەوەی هەندێکمان بەهۆی تەمەن حیواریشمان بۆ نەدەوترا”
حیکمەت هیندی تا ئێستاش بەردەوامە لە کاری شێوەکاری و وەک خۆی باسی دەکات، بەشی چوار پێشانگا بەرهەمی هەیە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح