تەندروستی جیهانی ناتوانێت یارمەتی بگەیەنێتە غەزە
964+
ژووری هەواڵ
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ناتەنیاهۆ پێشنیاری کردووە تێستی درۆ بۆ ئەو وەزیرانە ئەنجام بدرێت کە بەشداری کۆبوونەوەکانی حکومەت دەکەن، چونکە نهێنی کۆبوونەوەکان دزە دەکاتە ناو میدیاو نازانن کام وەزیر ئەو کارە دەکات.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە لە چەند بەرەیەکەوە شەڕ دەکەین و یەک دوژمنمان نییە، ئەوە روونە لەلامان ئێران چەندین هێزی لە دەوری ئێمە ئامادەکردووە بۆ ئەوەی گورز لە ئیسرائیل بدەن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: بۆردومانی چڕو داخستنی رێگاکان و نەمانی ئینتەرنێت وایکردووە گەیاندنی کۆمەکی تەندروستی بۆ غەزە زۆر ئاستەم بێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئیسرائیل تووشی زیانی گەورەی ستراتیژی بووەو ناتوانێت شەڕەکە بەڕێوەببات، تەنیا هێزەکانی مقاوەمە دەتوانن غەزە بەڕێوە ببەن.
ئەنجومەنی شەڕی ئیسرائیل ئەمشەو لە قودس کۆبوونەوەیەک دەکات، میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن کۆبوونەوەکە گرنگی زۆری هەیە، چونکە پێش ئەوەیە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بگاتە ئیسرائیل.
ناتەنیاهۆ چەند رێنماییەکی دەرکردووە بۆ ئەوەی هەتا رۆژی 4ی شوبات دانیشتوانی کامپە جوونشینەکانی نزیک غەزە بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان، چونکە دەڵێت ئەو ناوچانە مەترسییان لەسەر نەماوە.