هەفتەیەکی پڕ ئیشیان هەبووە
فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بە بۆریی شکاوەوە چووە ساڵی نوێوە
964+
پێشەوا محەمەد
فەرمانگەی ئاوی راپەڕین، لەگەڵ چوونە ساڵی نوێوە دەستیکردووە بە چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکان و لە ماوەی حەوت رۆژدا چوار بۆریی شکاو چاککراونەتەوە.
هەر لەو هەفتەیەدا بۆڵبەرینی پووستەرپەمپی 315 کیلۆواتی پڕۆژەی ئاوی شکارتەیان گۆڕیوە و بۆرییەکیش 63 ملیمیشیان بە درێژایی 72 مەتر درێژکردووەتەوە.
“بەشێکی بەرچاوی گەڕەکەکانی قەزای رانییە و ئیدارەی راپەڕین کێشەی لاوازی تۆڕەکانیان هەیە و بۆرییەکانیان بچووکن و ژمارەی هاوبەش و دانیشتوانیش بەردەوام لە زیادبووندان و بەشیان ناکات و بۆرییەکانیش کۆنن و زوو زوو دەشکێن”، ئەوە قسەی سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕینە بۆ 964.
لە ماوەی ئەو حەوت رۆژەدا بۆریی ئاوی گەڕەکەکانی نیشتیمان، ماکۆک، رزگاری و شکاون و چاککراونەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین دەشڵێت، لە کاتی پشووەکانیشدا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکانن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی سنوورەکەیان بێئاو نەبن.
ئیدارەی راپەڕین خاوەنی 110 هەزار هاوبەشی ئاوە.