16 بۆمب دۆزراونەتەوە

ئێران دەستگیرکردنی 32 کەسی لەسەر تەقینەوەکانی کرمان راگەیاند

964+

بە تۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی تەقینەوەکانی پارێزگای کرمان، دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیر کردنی 32 کەسیان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.1.2024، ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، مەھدی بەخشی، داواکاری گشتی پارێزگای کرمان بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی بکەرانی تەقینەوەکانی پارێزگاکەیان دەستگیرکردنی 32 کەسی راگەیاندووە.

ئەو بەرپرسەی ئێران بای لەوەش کردووە، لە پێش دەستپێکردنی مەراسیمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی، 16 تەقەمەنی دۆزراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دەستگیر کراوەکان بەردەوامە و لە قۆناغی داھاتوودا زیاتر لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن.

ھاوکات، سەرۆکی دامەزراوەی دادوەری ھێزە چەکدارەکان لەپارێزگای کرمان رایگەیاند، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کردەوە تیرۆرستیەکەی کرمان خۆکوژی بووە.

پێشتریش، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، 11 کەسی بەتۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکەی کرمان دەستگیرکردووە و رۆڵیان لە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیەدا ھەبووە.

ئێوارەی چوارشەممە بەهەزاران کەس لەشاری کرمانی ئێران بۆ ساڵڕۆژی کوژانی قاسم سولەیمانی کۆببونەوە، دوو تەقینەوە نزیکەی 100 کەسی کوشت و بە سەدانی دیکەی بریندار کرد.

وردەکاری تەقینەوەکانی ئێران

وردەکاری تەقینەوەکانی ئێران