بڕیارەکە کەوتە جێبەجێکردن

دەبێت هەموو مۆلیدەکانی ئاکرێ بێدەنگ بکرێن

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە قەزای ئاکرێ بڕیار دراوە دەبێت هەموو مۆلیدە ئەهلییەکان بێدەنگ بکرێن و چیتر دەنگیان لێوە نەیەت، بڕیارەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارەکە لەلایەن قایمقامی نوێی ئاکرێ دراوە و کراوەتە فەرز بەسەر هەموو مۆلیدەکانی ئاکرێ.

ئیحسان ئاکرەیی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ی وت، بڕیارەکە پێشتر هەبووە و لە دهۆکەوە بۆمان هاتووە، بەلام زۆر بە جدی کاری پێنەکرا، بەلام دوای ئەوەی دلاوەر هەرکی، قایمقامی نوێی ئاکرێ دەستبەکار بوو، بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و دەبێت هەموو مۆلیدەکانی ئاکرێ بکرێنە مۆلیدەی بێدەنگ.

سەباح سامان، سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی ئاکرێ بە 964ی وت، نزیکەی مانگێکە بڕیارەکە دراوە و هەموو خاوەن مۆلیدەکانی ئاکرێ ئاگادار کراونەتەوە و دەبێت مۆلیدەکانیان بە دانانی کابینە و سیستمی نوێ بێدەنگ بکرێن و تا ئێستا خاوەن مۆلیدەکان پێگیرن، ژمارەیەکیش ماون کاریان تێدا دەکرێت بکرێنە بێدەنگ.

وتیشی، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی دەکەن و ئێستا لە سەنتەری ئاکرێ دەستمانپێکردووە و دواتر لە ناحیە و گوندەکانیش هەموو مۆلیدەکان دەکرێنە مۆلیدەی بێدەنگ و ئەمە بڕیارە و جێبەجێ دەکرێت.

لە سەنتەری قەزای ئاکرێ 72 مۆلیدەی ئەهلی هەن، هەروەها ناحیەی دینارتە 60 مۆلیدە، گردەسێن 58 و بجیل 30 مۆلیدەیان هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان د...

دەستەیەکی نوێ بۆ کۆمەڵەی داکۆکی لە مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکران