ده‌ڵێن 30 ساڵه پشتگوێخراوه
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك گردبوونه‌وه
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی پریادی له كه‌ركوك ده‌ڵێن، زیاتری 30 ساڵە گەڕەکهكهیان لە خزمەتگوزاری بێبه‌شه و ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه گردببنه‌وه.
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەكه ئه‌مڕۆ گردبوونەوە و داوا دەکەن بە زووترین کات خزمەتگوزاری به گەڕەکەکەیان بگەیهندرێت، كه بە وتەی خۆیان زیاتر لە 30 ساڵە بێبەشن.
ویسام ئەسوەد دانیشتووی گەڕەکی پریادی، بە 964ی وت، دێرینترین گەڕەکە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جووەکان، بۆیه مافی خۆمانە داوا بکەین خزمەتگوزاریمان بۆ دابین بكرێت.
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی کەرکوک بە 964ی وت، به دڵنیاییەوە لە بودجەی ساڵی 2024 بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ نۆژەنکردنەوەی گەڕەک و شەقامه‌كانی پریادی تەرخان کراوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا