رووباری خابوور لە زاخۆ. وێنە: 964
هۆشداریی دەدرێت
ئاگاداربن ئاوی رووباری خابوور زیاد ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رگریی شارستانیی زاخۆ هۆشداریی ده‌دات له بهرزبووبوونهوهی ئاوی رووباری خابوور و داوای به‌ئاگابوونی ماڵه‌كانی نزیكی رووباره‌كه ده‌كات.
به‌رگریی شارستانیی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا، كه شه‌وی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، هۆشداریی ده‌ده‌ن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباری خابوور به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه.
فه‌رمانگه‌كه داوا له‌و ماڵانه ده‌كات كه ده‌كه‌ونه نزیكی رووباره‌كه، هۆشیار بن له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كه و دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ماڵ و سامانیان.
هه‌روه‌ها ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی 115ـه‌وه بكه‌ن.