964+
دەیانویست بە قاچاخ بپەڕنەوە
لە پارێزگای سلێمانی 52 بیانی دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی 52 کەسی بیانی لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی راگەیاند و دەڵێت، دەیانویست بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی عێڕاق.
لەکاتی دەستگیرکردنی بیانییەکان، دەستگیراوە بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی جیاواز “کە دەیانویست بە قاچاخ ئاودیوی بکەن”.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەی پاسەوانی سنوور، لە چوارچێوەی ئەرکی پاراستنی سنوور و رێگەگرتن لەکاری قاچاخچیەتی، لە چەند کاری جیاوازدا فەوجی دووی لیوای 21 و لیوای سێ لە سنووری ناوچەی یەک لە پارێزگای سلێمانی 52 کەسی بیانیان دەستگیر کردووە کە دەیانویست بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی سنوور ببڕن.
“سەرجەم ئەم کەسانە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران”، فەرماندەیی پاسەوانی سنور وا دەڵێت.