وتەبێژی کۆمسیۆن بۆ 964
ناتوانرێت لە مانگی شوبات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت
964+
فەهمی نەبی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو رێکەوتەی کە دیاریکرا بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 25.2.2024 ناتوانن لەو رێکەوتە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ی راگەیاند، نوسراو بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کراوە کە ئەوان ناتوانن هەڵبژاردن لەو وادەیە ئەنجام بدەن کە دیاریکراوە.
وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، دواخستنەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت.
22.5.2023 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای فیدڕاڵیدا رایگەیاند، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دەردەبرێت.
دواتر لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی 25.2.2024ـی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریی کرد.
رۆژی 12.12.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خهرجكردنی زیاتر لە 70 ملیار دینار بۆ بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و لافاو لە هەرێم.