لە ساڵی رابردوودا
لە رانیە 125 تۆن خۆراکی خراپ لەناوبراوە
964+
پێشەوا محەمەد
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە لە ساڵی 2023ـدا سێ هەزار و 640 سەردان کردووە و بڕی 125 تۆن خۆراک و کەلوپەلی خراپبوو و بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.
بە پێی ئامارێکی قایمقایەتی رانیە کە کۆپییەکی دەست 964 کەوتووە، لە ساڵی 2023ـدا هەزار و 563 شوێن ئاگادار کراونەتەوە، 164 شوێن داخراون و 56 شوێنیش دراون بە دادگا.
هەر بە پێی ئامارەکە، دەستخۆشی لە هەزار و 963 شوێن کراوە و 40 ملیۆن دیناریش وەک سەرپێچی لە خاوەن کار و دوکانەکان وەرگیراوە.
“لە ساڵی رابردوودا بە وردی بەدوای رێگریکردن بووین لە بڵاونەبوونەوەی سەوزە، کە بە ئاوی قورس و پیس ئاودرابێت و بۆ ئەو مەبەستەش بە چەند قۆناغێک 200 دۆنم زەویمان دووبارە کێڵاوەتەوە کە سەوزەی لێکراوە و بە ئاوی پیس ئاو دەدران”، کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە وای بە 964 وت.
دەشڵێت، دەستخۆشی لەسەر لیژنەکان و هەموو ئەوانە دەکەن کە هاوکاریان بوون و رێگریان لە سەرپێچییەکان کردووە.