چالاکی جۆراوجۆریان کردووە

منداڵانی خانەقین یادی رۆژی ئاڵا دەکەنەوە

 +964

راژان باجەڵان -خانەقین

هاوکات لەگەڵ شارەکانی تری کوردستان ئەمڕۆ لە خانەقین یادی رۆژی ئاڵا کرایەوە قوتابیانی قوتابخانەیەکی ئەو شارە بە جوانترین شێوە خۆیان گۆڕیوە و چالاکی جۆراوجۆریان کردووە.

شێوە محەمەد مامۆستای ئەو قوتابخانەیە بە 964ـی وت، ئەم یادە ساڵانە دەکرێتەوە و لە شارێکی وەک خانەقین زۆر گرنگە منداڵان تیایدا ئامادەبن، چونکە ئەمە هۆکاری چاندنەوەی رۆحی کوردایەتی و دروستکردنی هەستی نیشتیمانپەروەرییە لە ناخیاندا.

عەلی کەمال منداڵێکی پۆلی یەکەو بۆ 964 وتی، لە دوێنێوە دایکم ژلوبەرگی بۆ کڕیوم و خۆم گۆڕیوە باوکیشم مستیلەیەکی بۆ کڕیوم ئەمڕۆش زۆر خۆش بوو لەگەڵ هاوڕێکانم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەت...

لە سوێدەوە هاتووتەنەوە و ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە