مانگێک پاش مردنی باوکی

ئەفسەرێکی کورد لە شەرگارت گیانی بەخشی

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 2.1.2024 ئەفسەرێکی کوردی نێو سوپای عێراق، کە لە قەزای شەرگات لە دەوامی فەڕمیدا بوو گیانی بەخشی.

ئەفسەرەکە پلەی موقەدەمە و ئامر فەوجە لە لیوای 91ی سوپای عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین.

محەمەد پیرباڵ، کەسوکاری ئەفسەرەکەیە و قسەی بۆ 964 کرد وتی، کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە، “موقەدەم سۆران محەمەدی پورزامان لە قەزای شەرگارت بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی بەخشیوە”.

تەرمی ئەفسەرەکە دەهێنرێتەوە بازگەی قەزای مەخمور و لەوێش بۆ هەولێر بەڕێدەکرێت، ئەفسەرەکە تەمەنی 41 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی کۆڕێی قەزای شەقڵاوەیە و کەمتر لە مانگێک پێش ئێستا باوکی کۆچی دوایی کردووە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور بیستراوە

دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور بیستراوە