ئەو ئۆتۆمبێلەی لە بازگەکانی دوزخورماتوو نەوەستا لەلایەن پێشمەرگەوە دەستبەسەرکرا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما کە لەسنووری دوزخورماتووە بە ئاڕاستەی ناوچەی داودە چووە، پاش ئەوەی بەدووبازگەی سوپای عێراق و پولیس دا بەخێراییەکی زۆر تێدەپەێت و ناوەستێت، لەلایەن پێشمەرگەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت.
ئۆتۆمبێلەکە لە بازگەکانی هێزە حێراقییەکان دەربازی بوو، بەڵام لەبۆسەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەدا ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکرێت و سەرنشینەکانی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
حەمە چەوری جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری دوزخورماتوو بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە لە دوزخورماتووە بە ئاراستەی ناوچەی داودە چووە، لە بازگەیەکی هێزە عێراقیەکان کە بە بازگە (چینکۆکە)ناسراوە، لەنزیک گوندی خدر وەلی سنوری خورماتوو، بەخێراییەکی زۆر تێپەڕیووە و نەوەستاوە.
وتیشی، لەدەورووبەری چوارڕێیانی نەوجول لەبازگەی پۆلیسی عێراق لەوێش بەهەمان شێووە نەوەستاووە ولە هەردوو بازگەکەش تەقە لە ئۆتۆمبێلەکە کراوە،ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستەڕوو، پاشان پولیس زانیویەتی ئۆتۆمبێلەکە بەئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەگە دەڕوات، پەیوەندیان بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە.
فەرماندەکە دشڵێت: لەلایەن هێزەکانەیانەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە و پاش نیو کاتژمێر دەکەونە بۆسەکەوە و بەدووری 100مەتر پێشمەرگە تەقەیان لێ کردوون، بەڵام هەڵهاتوون و هێزەکانی پێشمەرگە سەرنشینەکانی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا دەگیراوە
تائێستا نازاندرێت ئەو کەسانە کێن و بۆچی لەبازگەکانیان داووە و نەوەستاون لەئێستادا لێکوڵینەوە لەبابەتەکە دەستی پێکردووە و هێزەکانی پێشمەرگە بەناوچەکەدا بەڵاوەیان پێکراوە بۆ دۆزینەوەی کەسەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی