چەند کۆمپانیایەک نیگەرانن

کێشەی کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی دروستبووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

نزیکەی دوو هەفتەیە لە هەندێ شەقام و کۆڵان و ناوبازاڕی سلێمانی خۆڵ و خاشاک کۆبووەتەوە و 964 زانیویەتی، بەشێک لە کۆمپانیاکانی کۆکەرەوەی خۆڵ بە سستی کاردەکەن.

ناوشاری سلێمانی بە سەر حەوت زۆنی پاککردنەوەدا دابەش کراوە و حەوت کۆمپانیا بەرپرسیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەکەین.

964 لە سەرچاوەیەکی شارەوانیی سلێمانییەوە دەزانێت، سێ کۆمپانیای پاککەرەوە وەک پێشتر کار دەکەن و ئەوانی دیکە وەک پێویست کار ناکەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “هۆکارەکەی کێشەی داراییە و بەردەوامە، چونکە وەک پێویست شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە و ئەوانیش کارەکانیان بە خاوی دەکەن و خۆڵ و خاشاک کۆدەبێتەوە”.

لەناو شاری سلێمانی لە رۆژانی ئاساییدا هەزار تۆن خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و لە بۆنەکانیشدا بۆ هەزار و 200 تۆن بەرزدەبێتەوە.

“هەوڵێک هەیە دوای پشووی سەری ساڵ هەموو کۆمپانیاکان وەک پێشتر کار بکەن و خۆڵ و پیسی لەناو شار کۆنابێتەوە”، سەرچاوەکەی 964 وای وت.

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابینن...

دانیشتوانی گەڕەکی شارەوانی سلێمانی چیتر بێئاوی نابیننەوە